بەڤیدیۆ..پیاونۆژەنێکی لێهاتووی بچووک ببینە

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی پۆڵەندی سیزمۆ گۆسێلینسکی لە تەمەنی چوار ساڵیەوە دەستی بە ژەنینی پیانۆ کرد، ئەمڕۆ سیزمۆ بە پەنجە بچووکەکانی وەک گەورەکان مۆسیقا دەژەنێت.

سیزمۆ گۆسێلینسکی تەمەنی حەوت ساڵە و پێشبڕکێی پیانۆی بەرامبەر ئەو کەسانە بردەوە کە لە تەمەنی خۆی گەورەتربوون، سیزمۆ خەڵات لە دوای خەڵاتی بەدەستهێنا و تائێستا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە.

سیزمۆ بڕیاریدا لە داهاتوودا ببێتە پیانۆژەن و ئاوازدانەر هەروەها ئاهەنگی مۆسیقا لە هەموو جیهاندا ئەنجام بدات، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سیزمۆ چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بەپێی یۆرۆنیوز خەڵاتی لە قوتابخانەی مۆسیقا لە سووبکا بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا