لینۆڤۆ تابێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ تابێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرەکان.

LAVIE Tab T12 کێشەکەی 565 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 12.6 ئینج و دیقەی2560/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+5) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(13+5) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 10200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا