پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای تەواوبوونی بەشێك لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە بە بڕیاری دادوەر، سلێمان هەڵشۆیی بە كەفالەتی دارایی ئازاد كرا و بڕی كەفالەتەكەشی بریتییە لە 155 ملیۆن دینار و شەش كەس بوونەتە كەفیلی بارمتە داراییەكە.
وتیشی، كەیسەكەی سلێمان هەڵشۆیی كۆتایی نەهاتووە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، هەر لەسەر ئەو كەیسە 94 كەسی تر فەرمانی دەستیگركردنیان بۆ دەرچووە و تائێستا جگە لە سلێمان هەڵشۆیی 36 كەسی تر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و بە كەفالەتی دارایی ئازاد كراون.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاشكراشیكرد، سلێمان هەڵشۆیی لە هەمانكاتدا كەیسێكی تری هەبوو ئەویش مامەڵەكردن بووە بە كڕین و فرۆشتنی چەك بە نایاسایی و بۆ ئەویش دۆسێیەكی تری بۆ كراوەتەوە و بەهەمان شێوە بۆ ئەم كەیسەیش بە كەفالەت ئازاد كراوە.