پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە کۆی 42 حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە 21 حاڵەتیان نەخۆشی کۆلێرا بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکرۆلۆجی بۆ سەرجەمیان کرابوو، دەرکەوت لەکۆی (42) کەس (21) کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون”.
لەماوەی ڕابردوودا لەدوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە لە هەرێمی کوردستان، چەند سامپڵێک لە حاڵەتەکان برانە تاقیگەی بەغدا و لەوێ پشتڕاستکرایەوە کە ئەو حاڵەتانە نەخۆشی کۆلێرا بوون.