پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای هەمواری نەوت و گاز کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە کە تێیدا بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بدرێت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، لە کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 29/6/2022”.

هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بدرێت لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە:

  1. پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان – عێراق.
  2. پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا