2 هەزار و 175 هۆڵی تاقیکردنەوە دیاریکراوە بۆ ئەو قوتابیانەی سبەی بەشداری تاقیکردنەوە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ساڵی، 2021-2022، سبەی 27ی حوزەیرانی 2022، دەست پێدەکات.

فاتیح مەولەوی زادە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندن لە وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەری پارتی ڕاگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و 2هەزار و 175 هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ 107هەزار و 130 قوتابی دیاری کراوە کە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی 138 هەزار بژمێری زانستی  ئامادە کراوە بۆ قوتابیان و ئەو وانانەی پێویستیان بە بژمێری زانستییە.

سەبارەت بە گزی کردن لە لایەن قوتابیانەوە وتی،. هەر قوتابییەک گزی بکات لە هەریەکێک لە وانەکان، دوای گزییەکە هەموو وانەکانی تری بە گزی بۆ هەژمار دەکرێت و بۆی نییە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و، ساڵی ئایندە دەبێت تاقیکردنەوەی هەموو بابەتەکان بکاتەوە.

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگیداو وتیشی، قوتابیان وەڵامی تاقیکردنەوەکان یان دەرئەنجامی وەڵامەکانیان لەسەر پەڕەی سۆما دەنووسن و پەڕەی سۆما وێنەی قوتابییەکانی لەسەرە، بۆیە هەر قوتابییەک وێنەی خۆی لەسەر پەڕەی سۆمایەکەیەتی و هەر قوتابییەک وێنەی خۆی نەبینێت ئەوە ڕاستەوخۆ بیگەڕێنێتەوە بۆ سەرپەرشتیاریی هۆڵەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، پەڕەی سۆما و پەڕی پرسیارەکانیش ناوی سیانی و چواری سەرجەم قوتابیانی تێدایە، بۆیە دەتوانن بەراوردی بکەن لەگەڵ پەڕەی سۆماکەیان، دواتر خەریکی وەڵامدانەوە بن و پێویستە وەڵامەکان بە پێنووسی ڕەساس بێت، بە هیچ پێنوسێکی تر قبووڵکراو نییە.

ڕوونیشیکردەوە، هیچ ئامێرێکی زیرەکیش ڕێگەپێدراو نییە ببرێتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن قوتابیانەوە و بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر و چاودێرەکانیش نابێت هیچ مۆبایلێکی سمارت و زیرەکیان پێ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا