پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی كردەوە كە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی ئێراق بۆ تاران خاڵی وەرچەرخانە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتدا.
رەئیسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كازمی رایگەیاند: پەیوەندی ئێران لەگەڵ عێراق پەیوەندییەكی ئاسایی نییە، بەڵكو پەیوەندییەكی قووڵ و سەرنجڕاكێشە لە مێژوودا كە لە رۆشنبیری و بیروباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەها ئیرادەیەك لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ گەشەكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێمە بۆ بەرزكردنەوەی كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەبینین كە گەلی عێراق و حكومەتی عێراق لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا لە ئێمە نزیكترین.
وتیشی: باس لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسی و ئابوورییەكان كرا، ئێمەش جەختمان لە گرنگی جێبەجێكردنیان كردەوە.
لای خۆیەوە مستەفا كازمی رایگەیاند : رێككەوتین لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی نێوانمان و ئاسانکاری بۆ سەردانیکەرانی ئێران بۆ عێراق.
دەشڵێت: پێشتر ڤیزە لە فرۆكەخانەكانی عێراق هەڵگیرابو ئێستاش لە دەروازە سنورییەکان هەڵگیراوە.
راشیگەیاند : رێككەوتنمان لەسەر پشتیوانی لە ئاگربەست لە یەمەن و كۆتاییهێنان بە نائارامی دۆخی ناوچەکە کردوە.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە 25_6_2022 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەشتە شعودیە، ئەمڕۆ یەك شەممە لە سعودیەوە سەردانی ئێرانی كرد.