گەریلا كوژرانی 12 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا 12 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون و سەنگەرێكی سوپای توركیاش تێكشكێندراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لەبارەی شەڕ و چالاكیی هێزەكانی گەریلا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: گەریلاكانی ئازادیی كوردستان كە بە ڕۆحی فیدایی لەدژی هێرشی سوپای توركیا شەڕ دەكەن، بۆ سڵاوكردنی ڕۆژی فیداییبوون 30 ی حوزەیران چالاكییەكانیان بەردەوامیی پێدەدەن، لە ئەنجامی چالاكییەكاندا 12 سەربازی سوپای توركیا كوژران، سەنگەرێك لەناوبرا و دووربینێكی لەیزەر دەستیبەسەرداگیرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان 16 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و شەش جاریش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردوومانكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا