بەڤیدیۆ.. بەرەنگاری نێوان پیاو و تیمساحێک ببینە

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆی پیاوێکی بەتەمەن کە تاوەیەکەی بەدەستەوەیە و هێرش دەکاتەسەر تیمساحێک پێی لە ئوسترالیا دوو میلۆن ڤیو و زیاتر لە حەوت هەزار لایکی بەدەستهێناوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ڕووداوەکە لە هۆتێلێکی گەشتیارە بیانییەکان لە دوورگەی گۆت لە ناوچەی باکووری ئۆسترالیا، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تیمساحێکی گەورە کە درێژیەکەی 2.5 مەتر دەبێت لە باخچەی هۆتێلەکەیە و دەبێتە مایەی ترس بۆ گەشتیاران.

پیاوە ئۆسترالیەکە کای هانسن خاوەنی هۆتێلەکە تاوەیەکی خواردن ئامادەکردنی بەدەستەوەیە و هێرش دەکاتە سەر تیمساحەکە بۆئەوەی لە شوێنی گەشتیاران بڕوات، بەڵام تیمساحەکە هێرشی دەکاتە سەر و دەمی دەکاتەوە هانسن بە تاوەکە دوو جار بەهێزێکی زۆرەوە دەکێشێت بە لوتیدا لەوکاتەدا تیمساحەکە ڕادەکات و دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا