چەند بڕیارێکی نوێ تایبەت بە دابەشکردنی بەنزین ڕادەگەیەنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، “ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی 690 دیناری لە هەولێر دابەش دەکرێت و لە بەیانییەوە شۆفێرانی تەکسی و پاس دەتوانن لە نۆ بەنزینخانە بەنزینی 690 دیناری وەربگرن و تەنکییەکانیشیان فول بکەن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، “دابەشکردنی بەنزین بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل و پێویستییە، لە هەولێر ژمارەی ئۆتۆمبێل زیاترە لە پارێزگاکانی دیکە”.

وتیشی، “ئەو بەنزینە 690 دینارییە تەنها بۆ شۆفێرانی تەکسی و پاسەکان دەبێت و لە نۆ بەنزینخانە بە سیستمی تاک و جووت دابەش دەکرێت، بڕەکەی بۆ تەکسییەکان دیارینەکراوە و دەتوانن تەنکییەکانیان پڕ بکەن، بەڵام بۆ پاسەکان تا 50 لیتر دەتوانن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ڕۆژانە ملیۆنێک بەنزینی 800 دیناری دەگاتە هەولێر، هەر بەنزینخانەیەک مۆڵەتی هەبێت دەتوانێت لە بەیانییەوە داواکاری پێشکەش بە نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن و تا بڕێک لەو بەنزینەیان پێبدرێت و بتوانن دابەشی بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا