نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵانە هەر هاووڵاتییەکی عێراقی 37 کیلۆگرام برنج دەخوات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “ساڵانە هەر تاکێکی عێراقی 37 کیلۆگرام برنج بەکاردەبات”.

لە ڕاپۆرتی تایبەت بە مانگی حوزەیراندا، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی کرد، لەمساڵدا عێراق بڕی 1.8 ملیۆن تەن برنج هاوردە دەکات”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، عێراق لە ساڵی 2021 بڕی 900 هەزار تەن برنجی هاوردەکردووە و لە ساڵی 2020یشدا بڕی 1.1 ملیۆن تەن برنجی هاوردە کردووە.

ئەوەش هاتووە، لەماوەی ساڵانی 2022-2023 هەر تاکێکی عێراقی 37 کیلۆگرام برنج بەکاردەبات، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2021-2022دا 36.8 کیلۆگرام بوو، لە ساڵی 2020-2021یشدا 34.1 کیلۆگرام بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا