پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەستپێدەکات.
پێشتریش ڕۆژی 23ی ئەم مانگە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، “لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەرداوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30ی بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت”.
وەزارەتی پەروەردەش لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە تایبەت بە ئەزموونەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و وتی، “بردنەژوورەوەی هەموو ئامیرێکی ئەلیکترۆنی بۆناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە قەدەغەیە و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرەکانیش بۆیان نییە مۆبایل ببەنەناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوە”.