بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی موڵكی ئێمە نییە بەڵكو موڵكی جەماوەرە دڵسۆزەكەیەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە مستەفا غەفور ئاغای هەمەوەندی، كەسایەتی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەك لە خزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.

لە دیدارەكەدا شاڵاو عەلی عەسكەری، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی یەكێتی ستایشی مستەفا غەفوور ئاغا و عەشیرەتی هەمەوەندی كرد كە رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لە ناوچەكە و رایگەیاند، یەكێتی موڵكی ئێمە نییە، بەڵكو موڵكی جەماوەرە دڵسۆزەكەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بە رێبازەكەی دەدەن. دەرگاشمان بۆ هەموو كەس و لایەنێك كراوەیە كە دەیەوێت لە رێگەی ئەم حزبە تێكۆشەرەوە خزمەت بكات.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆكی یەكێتی بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی عەشیرەت و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان كرد و وتی، ئێوە رۆڵێكی گرنگتان هەبووە لە پاراستنی بەها بەرزەكانی كوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێكەوەژیان. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەچاوی رێزەوە لە هەوڵەكانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.

لە بەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای هەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بەردەوام هاوكار و پشتیوان بووە و هەمووكات هەوڵەكانی لەپێناو چاكەی گشتیدا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا