وەزیری دارایی بڕیار لە چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی یەكلاكردەوە و بەپێی نووسراوێك كە واژۆی ئاوات جەناب نوری لەسەرە، مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران قەرزە لەسەر حكومەتی هەرێم و دەبێت بیداتەوە.

میدیای گۆڕان بڵاویكردووەتەوە ، بەپێی نووسراوێكی فەرمی بە ژمارە 1552 لە 23_2_2021 دا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاری لە پاشەكەوتی مووچە فەرمانبەران داوە و مووچە پاشەكەوتكراوەكانی لە ئەماناتەوە كردووە بە مووچەی شاستەی نەدراوە و بووە بەقەرزو پێویستە حكومەتی هەرێم بیداتەوە.

پێشتر پاشەكەوتی مووچە بە ئەمانات دانرابوون، بەڵام لە كابینەی نۆ و بە واژۆی وەزیری دارایی ئەو پاشەكەوتە كراوە بە قەرز.

ئەمانات دوای 10 ساڵ دەبێتە موڵكی حكومەت، بەڵام دوای بڕیارەكەی وەزیری دارایی ئەو پاشەكەوتی مووچەیە قەرزە لای حكومەت و دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران.

پێشتر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لای حكومەتی هەرێم نیە و لای حكومەتی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا