بۆ جاری سێیەم هێرشكرایەوە سەر كۆرمۆر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك لەمەو بەر بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لە ماوەی چوار رۆژدا ئەمە سێیەم جارە بە مووشەك هێرش بكرێتە سەر ئەو كێڵگەیە.

بەپێی زانیارییەكان هێرشەكەی ئەمڕۆبە چوار مووشەكی 107 ملم كراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

پڕۆژەی گازی كوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، كاتێك دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەردوو وێستگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی كوردستان.

دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەكە و لە تشرینی یەكەمی 2008 بەرهەمهێنانی گاز لە كۆرمۆر دەستیپێكرد لە وێستگەیەك كە تازە دروستكرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا