لە كۆبانێ هەڵمەتی دژی داگیركاری دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە مەیدانی ژنی ئازاد لە كۆبانێ هەڵمەتی (نا بۆ داگیركاری دستیپێكرد).

پارتی یەكێتی دیموكراتی-پەیەدە لەمەیدانی ژنی ئازاد لە كۆبانێ هەڵمەتی “نا بۆ داگیركاریی دەوڵەتی تورك و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕش‌”ی راگەیاند.

“هەڵمەتەكە بە درووشمی نا بۆ داگیركاریی دەوڵەتی تورك و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕش‌ بانگ” لە هەموو گەلانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكات كە لە دژی داگیركاری ڕاپەڕن.

ڕاگەیەندراوەكە، لەلایەن ئەحمەد شێخ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی پەیەدە لە هەرێمی فوڕات خوێندرایەوە، داوای لە سەرجەم گەلانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد، كە بە ڕۆحی بەرخۆدانی كۆبانێ و هەفتانین، بۆ ڕزگاركردنی هەرێمە داگیكراوەكان بەشداریی لەم هەڵمەتەدا بكەن.

پەیەدە لە ١٤ خاڵدا كار و چالاكییەكانیانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی “پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕش‌ ڕاگەیاند، كە تا ماوەیەكی نادیار ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا