پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەچێتە ئێران.
سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، کازمی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران پێش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سعودیە دێت.
لە 15 بۆ 16ی مانگی داهاتوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات، لەسەر داوای شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی سعودیە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت.