خەزعەلی: کشانەوەی سەدر چارەسەری کێشەکان نیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق ڕایگەیاند، کشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی چارەسەری کێشەکان نیە بەڵکو مانای ئەوەیە کێشەکان لە ڕێگایەکەوە بۆ ڕێگایەکیتر گۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دڵخۆشنین بە کشانەوەی ئەندامانی سەدر چونکە لە ئەنجامدا بەشێکن لەوان.

خەزعەلی وتی”پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئاڵۆزتربووە، ڕێکاری ئاساییش ئەوەیە لایەنە سیاسیەکان ڕێکبکەون لەسەر دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن” بە مەرجێک کۆمسیۆن هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکاتەوە، دەنگدانی ئەلیکترۆنی ڕەتبکاتەوە.

وتیشی، پێویستە ناونیشانی سەرەکی ئەم حکومەتە حکومەتی خزمەتگوزاربێت، پێکهێنانی حکومەت لە ئێستادا لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، نابێت لەسەر هەڵەکانی پێشوو بەردەوامبن.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا