پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پێنتاگۆن بڵاو کراونەتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات بە زووترین کات وەڵامی داواکاری سوید و فینلەند بدرێتەوە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ.
سیلسیت ئەی واڵندەر یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، فینلەند و سوید ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بۆ ئەوروپا دابین دەکەن وتیشی پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ ئەمریکا هەیە هەروەها پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ ناتۆ هەیە.
وتیشی هۆکاری داواکاری ئەو دوو وڵاتە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ هێرشەکانی ڕوسیایە بۆسەر ئۆکرانیا.