بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هێرشكردنە سەر كێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند، بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە رانەگیراوە و هیچ گرفتێكیان بۆ دروستنەبووە.

ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بارودۆخی كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە، كە كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر رایان كردبێت.

پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی كۆرمۆر كە كۆمپانیای دانەگاز كاری بەرهەمهێنانی گازی تێدا دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر_CTG لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دا، “یەك كاتیۆشا لە شوێنێكی نادیارەوە ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر كرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.”

كۆرمۆر یەكێكە لە گوندەكانی شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و كۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی گازی تێدا دەكەن و یەكێكە لە ناوچە دەوڵەمەندەكان بە سامانە سرووشتییەكان بەتایبەت نەوت و گاز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا