ترەمپ: ئێف 35 بە ئیمارات دەفرۆشین

پۆڵەتیك پرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا بۆ فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 بە ئیمارات.

دۆناڵد ترەمپ بە كەناڵی فۆكس نیوزی وت: ئێمە هیچ لارییەكمان نییە كە فڕۆكەی ئێف 35 بە ئیمارات بفرۆشین.

لێدوانەكەی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتننامەی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل ئەمڕۆ لە واشنتۆن بە ئامادەبوونی ترەمپ و گەورەبەرپرسانی ئیمارات و بەحرێن و ئیسرائیل.

ئەنوەر قرقاش وەزیری كاروباری دەرەوەی ئیمارات وتی: ئیمارات بەربەستە دەروونییەكانی لە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل تێكشكاند.

هاوكات عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ رۆژنامەی وۆڵسترین جۆرناڵی ئەمریكی وتی: ئەمڕۆ لە كۆشكی سپی رێكەوتنی ئیماراتی ئیسرائیلی واژۆ دەكرێت.

وتیشی: لە كاری پێشینەی ئاشتی بریتییە لە كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچە، فراوانكردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی ئابووری و كەلتوری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا