پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گەورەی چینی شیاومی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی لاپتۆپە نوێیەکەی دەخاتەڕوو.
شیاومی بوک ئێس12.4 کێشەکەی 720 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 12.4 ئینج و دیقەی1600/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.
بەسیستمی ویندۆز11 کاردەکات، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین سی ئێکس تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، نرخەکەی لە 700 دۆلارەوە دەستپێدەکات.