بێلاڕوسیا: پۆڵندا بەکۆمەڵ پەنابەرانی عێراقی لەسێدارەداوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی بێلاڕوسیا دەڵێن، زانیارییان هەیە لەبارەی ئەوەی سوپای پۆڵندا لەسەر سنوورەکانی نێوان پۆڵندا و بێلاڕوسیا پەنابەرانی عێراقیی بەنهێنی لەسێدارەداوە.

لەوبارەیەوە لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلاڕوسیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ شاندێکی عێراقی کردووە و گەیشتوون بەو زانیارییانەی سوپای پۆڵندا لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی دژی پەنابەرانی عێراق جێبەجێ کردووە و دواتریش هەر بەنهێنی تەرمەکانیانی ناشتووە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “سوپای پۆڵندا لەوکاتەدا ئەم تاوانانەی ئەنجامداوە، کە ژمارەیەک پەنابەری عێراقی ویستوویانە لەڕێی سنوورەکانیانەوە بگەنە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا”.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، “سوپای پۆڵندا لەسەر بنەمای جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە ئەم تاوانانەی دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە”.

ئەوەش هاتووە، “لە ئەنجامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵندا 135 عێراقی توشی ئەشکەنجە و برینداربوون هاتوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا