لە سلێمانی بەنزینی 690 دیناری دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە بەنزینی 690 دیناری بەسەر شۆفێرانی تەکسی و پاسەکانی سلێمانیدا دابەش دەکرێت.

لەوبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەو بەنزینە 690 دیناریەی ئەمڕۆ دابەش دەکرێت تەنها بۆ تەکسی و پاسەکانە و ئۆتۆمبێلی تایبەت ناگرێتەوە”.

لە ئێستادا بەگوێرەی قسەکانی بەهمەن شێخ قادر، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی 1200 دینارە، لیترێک بەنزینی موحەسەن 1325 دینارە و لیترێک بەنزینی سوپەریش بە 1400 دینار مامەڵەی پێوەدەرکێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا