مۆتۆرۆلا تابێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا سەرقاڵە تابە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا مۆتۆ تاب جی64 بەتایبەتەمەندی زۆر و جیاواز بخاتە بازاڕەوە.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ تاب جی64 کێشەکەی 360 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.5 ئینج و دیقەی1920/1200 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 330 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6762 هێلیۆ پی22 تی و چارەسەرکەری وێنەی پاوەی ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 7700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا