عێراق بۆ ماوەی دووساڵ قەرزی ئەو چین و توێژانە دوادەخات كە قەرزاری حكومەتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق، لایەنە پەیوەندارەكانی ڕاسپارد وەرگرتنەوەی قەرزی سەر جوتیاران و توێژە قەرزارەكانی دیكە دوابخرێت.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕوانگەی پابەندبوونی وەزارەتەكەی بە لەبەرچاوگرتنی مافی چینە جیاوازەكان و كەمكردنەوەی قورساییەكانی سەر شانیان، لایەنە پەیوەندارەكان ڕاسپێردراوە بە دواخستنی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی حكومەت، كە لە ئەستۆی جوتیاران و ئەو چینانەی دیكەدایە، كە سوودمەندبوون لە قەرزەكانی حكومەت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بانكی هاریكاری كشتوكاڵی ڕاسپێردراوە، بە دواخستنی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی كە لە ئەستۆی جوتیاراندایە تا دوو ساڵی دیكە.

ڕوونیشكراوەتەوە، بڕیارەكە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە قەرزەكانیان زیاتر نییە لە 400 ملیۆن دینار، كە لە بانكی كشتوكاڵی وەریانگردووە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا.

وەزیری دارایی عێراقی ڕاشیگەیاندووە، بۆ دواخستنی ئەو قەرزانە هیچ سودێك ناچێتە سەری و هیچ بڕە پارەكی زیادە وەرناگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا