وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکیتری زیندانییانی سیاسی بۆ موچەی بەردەوام ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڕاگەیەندراوێکدا، لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، لەرێکەوتی21ی حوزەیرانی 2022، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (142 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە وەک قۆناغی حەوتەم ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن به ڵكو موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا