جارێكی تر جاكی لە مەرگ قوتاری دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
چان تۆنگ سانگ ناسراو بە جاكی چان لە دایك بوونی هۆنگ كۆنگ ساڵی 1954 ئەفسانەی سینەمای چینی و جیهان یەكێك لە گۆرانیبێژە مەزنەكانی جیهان ئاوازدانەر و ئەكتەر و مامۆستای چەندان جۆر لە هونەری بەرگری وشوو كۆنفو ئەو ئەكتەرەی لە پاش بروس لی كۆچ كردۆوە توانی سینەمای چینی و هونەری وشوو كۆنفۆ بگەیەنێتە لوتكەی بە جیهانی بوون.

جاكی ئەو ئەكتەر و وەرزشەوانە مەزنەی كە هونەری بەرگری وینگ چۆنگ و تەواوی بەشەكانی كۆنفۆی بە جوانترین شێوە نماییش كردووە بە هیچ جۆرێك ئەكتەری كردە مەترسیدارەكانی نییە، چونكە هەمیشە و هەردەم خۆی ئەكتەری جووڵە و كردە مەترسیدارەكانی بووە بۆیە چەندان جار مەرگ بە دیارییەوە وەستاوە تا فیلمەكانی تەواو نەكات و لەگەڵ خۆی بیبات، بەڵام جاكی بەردەوام خۆی لێ‌ قوتار كردووە كە دواهەمین جاریش ماوەیەك لەمەوبەر بوو كاتێك دیمەنەكانی نوێترین فیلمی تۆمار دەكرد بە ناوی vanguard كە تیایدا جاكی لە یەكێك لە دیمەنەكاندا لەگەڵ خانمە ئەكتەری چینی مایا مواگ لە سەر ماتۆڕێكی ئاوین لە پێچێكدا ماتۆڕەكە بە هەڵە بەر چەند بەردێكی نێو ئاوەكە دەكەوێت و هەڵدەگەڕێتەوە جاكی و مواگ دەكەونە ئاوەكەوە خانمە ئەكتەرەكە دێتە دەرەوە، بەڵام جاكی دیار نامێنێت هەموان ترسیان لێ‌ دەنیشێت تا پاش خولەكێك دێتە دەرەوە و هاوكارەكانی فریای دەكەون.

ساتی ڕووداوەكە

دواتر لە بارەی ئەو ساتەوە جاكی دەگێڕێتەوە كە ژیان زۆر كورت بۆتەوە، بەڵام وەك ئەوەی دەستێكی ئاسمانی ڕزگاری بكات ماتۆڕەكە لە بەردەكان دوور دەكەوێتەوە ئەمیش شەپۆلەكان دەیجوڵێنن و ڕزگاری دەبێت.

 

ڤیدیۆی تایبەت بە ڕووداوەكە:

https://www.indiaglitz.com/jackie-chan-accident-on-seas-for-vanguard-stanley-tong-miya-muqi-tamil-news-269711

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا