پارتی دەیەوێت کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق نەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی و سوننە لەبەر دەستلەکارکێشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان، دەیەوێت کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق نەکرێت.

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 23ی حوزەیرانی 2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی جێگرەوەی نوێیەکانی ئەندام پەرلەمانەکانی ڕەوتی سەدر سوێندی یاسایی بخۆن، بەڵام پارتی و هاوپەیمانی سوننەکان بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان دەیانەوێت کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا دەیانەوێت کۆبوونەوەکە بخرێتە دوای جەژنی قوربان، وتیشی وەک فشارێک ئەو کارە دەکەن بۆ دواخستنی شوێنگرەوەی پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر، چونکە ژمارەی ئەندامەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە 88 ئەندامەوە دەبێتە 123 ئەندام.

ڕۆژی یەکشەممە محەمەد حەلبوسی چەند بڕیارێکی پەرلەمانیی دەرکرد تایبەت بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ئەندامانی کوتلەی سەدر لەسەر ڕۆشنایی پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکانیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا