پەرلەمانتارێک: چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری کاندیدی یەکێتی دەکات بۆ سەرۆککۆمار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە کاندیدی یەکێتی دەکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد عەبدولحسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆدەنگیەکی سیاسی هەیە لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادە، بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، وتیشی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە کاندیدی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

عەبدولحێن لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادە لە دۆخی تەوافوقی سیاسیدان بە تایبەتی دوای دەرچوونی سەدر لە پرۆسەی سیاسی.

وتشی، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری کاندیدی یەکێتی دەکات کە بافل جەلال تاڵەبانی دیاریکردووە، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

وتیشی ئەگەر ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەوامبێت لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ئەوا، پرۆژە یاسای خولی پێشوو بەکار دەهێنرێت هەردوولا کاندید دەخەنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی سیاسی بە زوویی پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت بە تایبەت، لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممە کاتێک جێگرەوە نوێیەکان سوێند دەخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا