پەرلەمانتارێکی عێراق: چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێتە کوتلەی گەورەی پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زوهرە ئەلبەجاری ئەندام پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا کورسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگاتە 120 بۆ 123 بەمەش دەبێتە کوتلەی گەورەی پەرلەمان.

ئەو ئەندام پەرلەمانە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە لە دانیشتنی پەرلەماندا نوێنەرانی جێگرەوەی کوتلەی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتریش چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە واژۆی نوێنەرەکانی لەسەرە، تا وەک کوتلەی گەورەی پەرلەمان ناوی خۆی ڕابگەیەنێت و پاشان ڕابسپێردرێت بە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە پەرلەمانی عێراق پێشتر نوێنەرانی ئاگادارکردەوە تا بەپێی ماددەی 58 لە دەستوور و لەسەر بنەمای داوای ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادەبن لە دانیشتنی تایبەتی ڕۆژی پێنجشەممە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا