پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌مڕۆ سێشەممە عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی بریتانی به سه‌رۆكایه‌تی لوسی ئالدوز به‌رپرسی دژه‌تیرۆری ناوچه‌ی كه‌نداو عێراق و شام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا.
لە کۆبوونەوەکەدا عەبدولجەبار عەزیز حەسەن ڕایگەیاند، “بریتانیا و هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی یه‌كترن به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی تیرۆر، شه‌ڕی دژی تیرۆریش سنوری نیه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریش هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی پێویسته، بۆیه هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵه كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیه له به‌ره‌ی جیهانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌رده‌وامیش ئاماده‌یه بۆ هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و بواره”.
وتیشی، “هه‌رێمی كوردستان سودی زۆری له‌و نزیكی و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ بریتانیا وه‌رگرتوه و هیواخوازیشه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیانه به‌رده‌وام بن به‌تایبه‌ت مه‌شق و راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان له بواره‌كانی تاوانه‌كانی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌م روه‌شه‌وه ئاماده‌ی هه‌مو جۆره هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كین له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان”.
لە بەرامبەریشدا، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و هه‌ماهه‌نگیه و هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان له مه‌شق و راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان له بواره جیاجیاكان به تایبه‌ت شه‌ڕی دژی تیرۆر و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دوپاتكرده‌وه.