بەڤیدیۆ..کردنەوەی پردێکی شوشەیی هەڵواسراو

پۆڵەتیک پرێس

هەفتەی ڕابردوو جۆرجیا پردێکی شووشەیی هەڵواسراوی لەشێوەی ئەڵماسێکی گەورە لەناوچەی دەشباشی کردەوە.

پردەکە دوو کاتژمێر لە پایتەختی جۆرجیا تبلیسیەوە دوورە، درێژییەکەی 240 مەترە و بەرزییەکەی 280 مەترە، بەپێی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی پردەکە دەرفەتێکە بۆ بینینی دیمەنێکی ناوازەی تاڤگە، ئاو و ئەشکەوتەکان.

logo! - die Kindernachrichten des ZDF - ZDFtivi

Farfesh.com | موقع فرفش - فيديو: جسر زجاجي معلق لمحبي المغامرة في جورجيا.. هل ستجربه؟

ماوەی دروستکردنی پردەکە کە لە شوشە و ئاسنی پۆڵا دروستکراوە و لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی “کاس گروپ”ەوە سەرپەرشتی کراوە نزیکەی سێ ساڵی خایاند بۆ تەواوکردنی، هەروەها پردەکە تۆڕی هەڵواسراوی هەیە گەشتیاران دەتوانن ئەزموونی پاسکیل سواری هەوایی تاقیبکەنەوە، تێچووی پرۆژەکە کە ستافەکەی دەیانەوێت ژمارەیەک لە کتێبی گینس وەک درێژترین پێکهاتەی هەڵواسراو تۆماربکەن 40 ملیۆن دۆلارە، لەئێستادا ستافی دروستکردنەکە سەرقاڵی دروستکردنی شوێنی تایبەتن لە نزیک پردەکە بۆ گەشتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا