هواوی کاتژمێرێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی کاتژمێرە نوێیەکەی هواوی جی تی ۆچ3 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر و دوو نموونەی جیاواز بەرهەمدەهێنێت.

هواوی جی تی ۆچ3 پڕۆ دوو نموونەی هەیە یەکێکیان لە سیرامیک و ئەوی دیکەیان لە ماددەی تیتانیۆم دەبێت و ڕکابەری کاتژمێرەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ دەکات، ئەو جۆرەیان کە لە تیتانیۆم دروستدەکرێت شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج، جۆرەکەی دیکە کە لە سیرامیک دەبێت شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.32 ئینج.

کاتژمێرەکە بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس2 کاردەکات و چەندین تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت وەک زانینی چالاکی ڕۆژانە و وەرزشی، تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن، پلەی گەرمی پێست، کاتژمێرەکە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت و بلوتوزی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا