تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەروو کە توانای نوشتانەوەی هەیە.

سامسۆنگ گالاکسی زێت فۆڵد فۆڕ کێشەکەی 271 گرامە، دوو شاشەی هەیە شاشە گەورەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید تو ئێکسە بەقەبارەی 7.6 و شەپۆلی 120 هێرتز، شاشەی دووەم لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.2 ئینج.

Samsung Galaxy Z Fold4: Premium foldable to launch alongside new Galaxy  Buds as early renders surface - NotebookCheck.net News

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن898 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ670ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(16+10) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا