پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پێشمەرگە واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی باڵا کرد لە وەزارەتەکەیدا بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ 20ی حوه‌زیرانی 2022، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی باڵای تر كرد، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
ئاماژەیان بەوەشدا، ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام دراوه.
هاوكات له‌دوای بڕیاری خانه‌نیشین كردن و جێبه‌جێ كردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه.
ڕوونیشیان کردەوە، ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه