شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ناکرێت تورکیا داهاتی خۆمان بەکار بهێنێتەوە بۆ کوشتنی خۆمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداری کرد لە پرسەی شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،سەرپەرشتیارى مەڵبەندەکانى(سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین)، ئەمڕۆ 20ى حوزەیرانى 2022، بۆ دەربڕینى پەیامى هاوخەمى و سەرەخۆشى بەشداریى لەپرسەى شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانیدا کرد، لە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سلێمانی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکدا بە ڕۆژ نیوز ی ڕاگەیاند، ئیدانەمان زۆر کردووە بەڵام لەوە ناچێت سوڵتانەکەی تورکیا لەوە تێبگات، بۆیە پێویستە شێوازی قسەکردنمان بگۆڕین لەگەڵیا و تێبگات ژیانی خەڵک زۆر گرنگە.

ئاماژەی بەوەشدا، دەستدرێژی کردنە سەر منداڵ و سوتاندنی گوند و کوشتن و دەستنیشانکردنی ئەو خەڵکانەی کە بە میوانی دێن کوشتنیان بە بەرچاوی جیهانەوە جێگەی قبوڵ نیە.

هۆکاری بێدەنگیەکانیشی گەڕاندەوە، بۆ بەرژەوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا، ئاماژەی بەوەدا مەرج نیە شەڕ لەگەڵ تورکیا بکەن بەڵام ڕێگەیتر هەیە بۆ ڕێگریکردن لێیان.

وتیشی ناکرێت هەرچی داهات هەیە بینێرین بۆ تورکیا ئەویش بەکاری بێنێتەوە بۆ کوشتنی خۆمان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا