ژنانی گەریلا 20 سەربازی توركیایان كوشت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، “تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار لە هەرێمی زاپ 20 سەربازی توركیایان كوشتووە”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیای نزیک پەکەکە، “ئەو سەربازانە لە پێنج چالاکیی جیاوازی ژنانی گەریلادا كوژراون و زیانێکی زۆریش دراوە لە کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا”.

لەلایەکی دیکەوە هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” ڕایگەیاند، لە چەند چالاکییەکدا 12 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و هێلیکۆپتەرێکی سەربازیش پێكراوە.

لەماوەی ڕابردوودا جارێکی دیکە هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی کرد لەژێر ناوی چنگ-قوفڵ، بەهۆیەوە تا ئێستا چەندین زیانی گیانی بەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچانە و موڵکەکانیان کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا