پۆڵەتیک پرێس
لەئێستادا پەتای سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و هەموو تەمەنەکانی گرتۆتەوە، لەکاتی ئەم نەخۆشیەدا هەندێک لە خواردنەکان دەبێت بخورێن و هەروەها دەبێت لە هەندێکیشیان دووربکەونەوە.
لەکاتی توشبوون بە سکچون ئەم خواردنانە بخۆ:
-ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکانە و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا خێرا هەرس دەبێت.
-پەتاتەی کوڵاو
پەتاتەی کوڵاو یان برنج بەڵام بەبێ زیاکردنی ڕۆن سوودی دەبێت و وزە بە جەستە دەبەخشێت.
-مۆز
سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتی لەکاتی توشبوون بە سکچون، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا بەسوودەکان.
-شۆربای مریشک
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکان وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشێت.
-بلوبێری، شلیک و تووتڕک
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە.
-هەرمێ و سێو
لەوکاتەدا باشترە توێکڵەکانیان لێبکرێتەوە و بخورێن هەروەها دەتوانن بەشێوەی شەربەتی فرێش بیخۆنەوە.