پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک وابیردەکەنەوە بۆ هەبوونی کێشێکی نموونەیی دوورکەوتنەوە لە کاربۆهیدرات کارێکی پێویستە، بەڵام کاربۆهیدرات گرنگییەکەی زۆری بۆ تەندروستی هەیە نەخواردنی زیانی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو جۆرە کاربۆهیدراتانە بخورێن کە تەندروستن و زیانی تەندروستیان نییە وەک:
-پەتاتەی شیرین
بەیەکێک لە باشترین کاربۆهیدراتەکان دادەنرێت سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت.
-ئاردی شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و کاربۆهیدراتێکی تەندروستە.
-سێو
ڕۆژانە خواردنی سێوێک کاربۆهیدراتی تەندروست بە جەستە دەبەخشێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
-پاقلەمەنیەکان
بەشێوەیەکی گشتی ژمارەیەکی زۆری خەڵک وادەزانن لە کاربۆهیدراتەکان نین، بەڵام سەرچاوەیەکی تەندروستی کاربۆهیدراتن، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین و ڕیشاڵە ڕووەکیەکانیان تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن، کۆنتڕۆڵی کێش دەکەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە.