ئەڵمانیا پێشوازی لە ژمارەیەک کۆچبەر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەڵمانیا پلان بۆ پێشوازی کردن لە هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر دادەنێت و لەنێویشیاندا ئەو خێزانانەی منداڵیان لەگەڵە هەلی زیاتریان بۆ وەگرتن دەبێت.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، ئەنجێلا مێرکلی راوێژکار و هۆرێست سیهوفر وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە پلان دادەنێن بۆ پێشوازی کردن لە هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر کە لە دورگەکانی یۆناندان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی پێشوازییان لێدەکرێت ئەو خێزانانە دەبن کە منداڵیان لەگەڵدایە.

چوارشەممەی رابردوو، لەدوای سوتانی خێمەی مۆریای کۆچبەران لە دورگەی لێسبوسی یۆنان، زیاتر لە ١٢ هەزار کۆچبەر کە زۆرینەیان خەڵکی ئەفغانستان، ئەفریقا و سوریا بوون، بێ لانە و نان و ئاو مانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا