لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی 38 تۆمەتبار دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی هەرێم، هێزەکانی ئاسایش 38 تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لە ئەنجامی تۆمارکردنی 29 سکاڵا کە لەلایەن 31 هاوڵاتیەوە تۆمارکراوە 38 تۆمەتبار دەستگیردەکەن، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ترساندن و هەڵخەڵەتاندن و چەندین تاوانی جۆراوجۆر ، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیاوە ئەنجام دراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە .

بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی  قوباد تاڵەبانی  جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، هەروەها  ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی بەگژداچونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە  دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( 2 ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان و تاوانی سۆشیال میدیا ، لەدوای تۆمارکردنی ( 27 ) سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەزۆربەیان لەڕەگەزی ( مێ ) و تۆمار کردنی ( 2 ) سکاڵا وەک مافی گشتی ، توانرا لەماوەی ( 5 ) مانگدا لە نێوان 1 ی کانونی دووەمی 2022 تاوەکو ڕۆژی 31ی ئایاری 2022 ( 38 ) تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

ڕوونیشیان کردەوە، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لە ڕەگەزی ( نێر ) ن ، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا کەسانێکی تێدایە زیاتر لە تاوانێکی ئەنجامداوە ، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و ڕووبەڕوی یاساکراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، هێزەکانی ئاسایش، هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کە بەهەر شێوەیەک و لەژێر هەرناوێکدا بیانەوێت تاوانێک ئەنجام بدەن ، بەتایبەتی ئەوانەی کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا