چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە کۆلێرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاداشت ساڵح پزیشکی پایەبڵندی هەناوی چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە تایبەت بە پەتای کۆلێرا و ئەو ڕێکارانەی پێویستە هاووڵاتییان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بیگرنەبەر.

یاداشت ساڵح بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “لەم ماوەیەدا، خواردنی دەرەوە، خۆراکی سەردانەپۆشراو بەکارمەهێنن. تا دەتوانن ژەمی نانخواردنتان با لەماڵەوە بێت”.

وتیشی، “پێش نان خواردن و پاش چوونە تەوالێت، بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چرکە دەستەکانتان بشۆن و دووربکەونەوە لەبەکارهێنانی ئاوی بەلوعە، بەڵکو ئاوی ئامەدەکراو یاخود کوڵهاتوو بەکاربێنن بۆ خواردنەوە، ئامادەکردنی خواردن، ددان شتن و قاپ شوشتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا دەتوانن لەم کاتەدا خواردنی دەریایی وەک ماسی مەخۆن، ئەو خواردنانەشی لەماڵەوە ئامادەی دەکەن وەک گۆشت، بەشێوەیەکی باش با بکوڵێنرێن و بەگەرمی بخورێن”. وتیشی، “بۆماوەیەکی کاتیی خۆتان لەمەلەوانیکردن لەناو مەلەوانگە و چەمەکان بپارێزن”.

باسی لەوەشکرد،” لەکاتی سکچوون و ڕشانەوە گیراوەی Rice_based ORS بەکاربهێنن، هەر کیسێک بخەنە ناو لیترێک ئاوی کوڵهاتووەوە و لەدوای هەموو سکچوونێک پەرداخێکی لێبخۆنەوە تا قەرەبووی ئەو کانزا و ڤیتامینانەتان بۆبکاتەوە کە لێتان ڕۆیشتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانن نیو کەوچکی چا (خوێ) لەگەڵ شەش کەوچکی چا (شەکر) بخەنە ناو لیترێک ئاوی کوڵهاتووەوە و گیراوەیەکی لێ دروست بکەن، لەپاش هەر سکچوون و ڕشانەوەیەک پەرداخێکی لێبخۆنەوە”.

لە کۆتاییشدا وتی، “ئەگەر سکچوون و ڕشانەوەکەتان لەڕادەبەربوو، بەجۆرێک توانای خواردن و خواردنەوەتان نەما و تەواو شەکەت بوون، باشترە لەماوەی 24 کاتژمێردا سەردانی فریاکەوتنی شەهید د. هێمن بکەن و چاوتان بە پزیشکی تایبەتمەند بکەوێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا