پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی دیاریکرد و وتیشی، “هیچ لایەنێکی سیاسی لە بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا پەراوێز ناخرێت”.
لەوبارەیەوە عەلی فەتلاوی سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “ئاماژەکان بۆ ئەوەن پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە، بەتایبەتی کە ئەم ماوەیەی تێیداین تایبەتە بە گفتوگۆ و دانوستانەکان لەنێوان سەرجەم کوتلە و لایەنە سیاسییەکان”.
ئاشکراشی کرد، “لیژنەکانی دانوستان بەمزووانە دەست دەکەن بە کۆبوونەوەکانیان لەپێناو یەکلاکردنەوەی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت”. وتیشی، “هیچ لایەنێکی سیاسی لە حکومەتی داهاتوودا پەراوێز ناخرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە نیو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە تا ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە.