ئەمریكا فرۆشتنی درۆن بە ئۆكرانیا رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلانەكەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بۆ فرۆشتنی چوار درۆن بە ئۆكرانیا رادەگیرێت، لیكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە لەوانەیە درۆنەكان بكەونە دەستی رووسیا و ببنە مەترسیی بۆسەر ئاسایشی ئەمریكا.

رۆژی شەممە 18ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوت فرۆشتنی چوار درۆنی قەبارە گەورەی “MQ-1Cی گرەی ئیگڵ” كە نرخی هەریەكێكیان 10 ملیۆن دۆلارە، بە ئۆكرانیا مەترسی بۆسەر ئاسایشی ئەمریكا دروستدەكات.

لەبارەی هۆكاری مەترسییەكە، پنتاگۆن هۆكارەكەی بۆ مەترسی دەست بەسەردا گرتنی درۆنەكان لەلایەن رووسیاوە دەگەڕێنێتەوە.

كۆشكی سپی ئەمریكا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا پرسی فرۆشتنی درۆنەكانی بە ئۆكرانیا تاوتوێكرد، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكانی پنتاگۆن، بڕیارەكە هەڵوەشایەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بڕیاریدا چەك و تەكنەلۆژیا پێشكەوتووەكان لە مەترسی دەست بەسەردا گرتنی لەلایەن وڵاتانی دیكەوە بپارێزێت.

پرسی فرۆشتن و ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا دوای ئەوە هات كە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا داوای ناردنی چەك و مووشەكهاوێژی بەهێزی لە رۆژئاوا كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا