هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان هەرێم و تورکیادا دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا لە ئەنقەرە ئەنجامدا، بەمەبەستو  پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریی و بازرگانییه‌كان و ئاسایشی سنور و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خرایە سەر کردنەوەی دەروزەی سنوری نوێ لە نێوان هەرێم و تورکیا.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکاندا باس لە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر کراوە، لە نێوان تورکیا و هەرێم.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر  دروستکردنی چەند مەیدانێکی بازرگانی لەسەر سنوورەکان گفتوگۆ کراوە.

وتیشی ، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان باس لە چۆنێتی کردنەوەی دەروازەی سنووری لەنێوان هەرێم و تورکیا کراوە، وەک دەروازەکانی زێت و سەرزێڕێ، ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ کاراکردنی ئەم دەروازەیە و پارەی پێویستیش بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە.

شاندی حکومەتی هەرێم‌ پێكهاتبوون  له‌ ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ، سامی جه‌لال، راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و عه‌بدولسه‌لام ره‌شید، به‌رپرسی به‌شی توركیا له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی، گواستنه‌وه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی توركیا كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا