پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییون لەبارەی کشانەوەی ئەندامانی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “کەس جێی کەس پڕناکاتەوە”.
لە لێدوانێکدا عەمار حەکیم دڵگرانی خۆی بۆ بڕیارەکەی کوتلەی سەدر دەربڕی و ڕایگەیاند، “کەس ناتوانێت بۆشایی کەسی دیکە پڕبکاتەوە لە دەسەڵاتی هەمەجۆ و فرە تێڕوانین و هەمەچەشنی لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا”.
وتیشی، “عێراق پێویستی بە یەک پۆلییە، پێویستیشی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە کە پێکهاتبێت لە کەسانی دڵسۆز”.
باسی لەوەشکرد، “بەتەنها خزمەتگوزاری دەتوانێت پەیوەندی نێوان جەماوەر و سیستمی سیاسی ڕێکبخاتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەندامانی کوتلەی سەدری ڕاسپارد نامەی دەستلەکارکێشانەوەکانیان ڕادەستی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەن.