کورسی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەرهەم دەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیایەکی یابانی پێشنیاری بەرهەمهێنانی کورسییەکی کۆمپیوتەری گەشەسەندووی بۆ عاشقانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کردووە.

کورسی “Cluvens IW-SK” کە لەلایەن کۆمپانیا یابانییەکەوە پێشنیار کراوە، بەوە جیا دەکرێتەوە کە لە شێوەی دووپشکدایە و بەکارهێنەرانی دەتوانن بەدڵی خۆیان بە چەن ئاراستەیەکی جیاجیا و بە گۆشەی ١٧٠ پلە بیجوڵێنن.

لەلایەکی دیکەوە، کورسییەکە خاوەنی تایبەتمەندێتی گەرمکردنەوەی جەستەیە لە وەرزی زستاندا.

لەکۆتایشدا ئاماژە بەوەکراوە، نرخی ئەو کورسییە هەرزان نابێت و بە زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا