حکومەتی هەرێم دوو کۆمپانیای نەوت و گاز دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ دامەزراندنی دوو کۆمپانیای گشتی نەوت و گاز دەدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ هەینی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەو دوو کۆمپانیایە یەکێکیان کۆمپانیای هەرێمی کوردستانە بۆ نەوت و گاز (KROC) کە تایبەت دەبێت بە گەڕان و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و گاز”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دووەم کۆمپانیا کۆمپانیای کوردستانە بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (KOMO) کە تایبەت دەبێت بە بازاڕکردنی نەوت”.

ئەوەش هاتووە، “دەکرێت لەلایەک هەماهەنگی لەنێوان ئەو دوو کۆمپانیایە و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و کۆمپانیای سۆمۆ هەبێت، لەلایەکی دیکەش وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی لەگەڵ سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستاندا لە هەماهەنگیدا بێت”.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “پێویستە سیستمی ناوخۆی کۆمپانیای سۆمۆ بگۆڕێت و بکرێتە دامەزراوەیەکی فیدڕاڵی، بەجۆرێک بڕیارەکانی بەشێوەیەکی هاوبەش تێدا بدرێت و ماف بدرێتە هەرێمی کوردستان کە بەشداری ڕاستەقینەی لەو کۆمپانیایەدا هەبێت”.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، “پێویستە نوێنەری حکومەتی هەرێم مافی ڤیتۆی هەبێت لەو دۆسیانەی تایبەتن بە هەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا