دەوڵەتی یاسا لەبارەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق زانیارییەک ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، “چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ کەسایەتی و کاندیدێکی پێشنیاز نەکردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران”.

لەوبارەیەوە محەمەد حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “هەتا ڕۆژی چوارشەممەش چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ کەسایەتییەکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیاز نەکردووە”.

وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ پێکهێنانی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان دەکات بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە لەناو سیاسییەکانی عێراقدا بڵاوبووەوە، کە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق نیازی هەیە خۆی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێ کاندید بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا